پێدەچێت سزاکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا هەر بەو 14 بانکەوە نەوەستێت کە مامەڵەکردن بە دۆلاری لێ قەدەغە کردوون و لە ئەگەری بەردەوامبوونی دزەپێکردنی دۆلار بۆ ئێران‌دا، بە دوور نازانرێت ژمارەیەک بانکی دیکە بخرێنە لیستی سزاکانەوە و هەنگاوی داهاتووتریش خودی بانکی ناوەندی عیراق دەبیت.
لەو بارەیەوە د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیاربوو وه‌زاره‌تی خەزێنەی ئه‌مریكا هۆشداری دابووه حكومه‌تی عێراق و بانکی ناوه‌ندی، ناكرێت دۆلار به‌شێوه‌ی قاچاغ له عێراق بچێته ده‌ره‌وه، به تایبه‌ت بۆ ئێران و هه‌ندێك وڵاتی دیكه، بۆیه ده‌بوو ئه‌و پارانه‌ی له عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی حه‌واڵه ده‌چێته ده‌ره‌وه وردبینی و ڕێكارێكی باشی له‌سه‌ر بكرێت و دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م پارانه ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ كاڵاكرینه نه‌ك سپی كردنه‌وه.
ڕوونیشیکردەوە کە دەبێت چه‌ند دۆلار ده‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ش كاڵا بێته ژووره‌وه، به‌ڵام ته‌ماشاكرا جگه له ناوه‌ندییه فه‌رمییه‌كان ئه‌و نووسینگانه‌ی كه پاره حه‌واڵه ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك بانکی ئه‌هلی سه‌رچاوه و خاوه‌نه‌كانیان نادیارن، له ئه‌ساسدا ئهمانەش كاری بانکی ناكه‌ن كاری حه‌واڵه ده‌كه‌ن و رۆژانه سه‌دان ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا ژماره‌یه‌كی كه‌م كاڵا داخلی ناو عێراق ده‌بێت.
وتیشی: ئه‌مانه هه‌موویان سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ ده‌رچوواندنی دۆلاره بۆ ده‌ره‌وه، بۆیه وه‌زاره‌تی خەزێنەی ئه‌مریكا سزای خسته سه‌ر كۆمه‌ڵێك بانکی عێراق له ڕابردوودا، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش 14 بانکی دیكه سزادراون، ئه‌مه‌ش كۆتا سزا نییه، هێشتا چه‌ند بانکێكی دیكه ماون سزایان بخرێته سه‌ر، ئه‌مه‌ش هۆشدارییه‌كی تونده له وه‌زاره‌تی خەزێنەی ئه‌مریكاوه بۆ بانکی ناوه‌ندی عێراق.
د. بەشیر ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی خەزێنەی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به ڕاسته‌وخۆ به بانکی ناوه‌ندی عێراق بڵێت ده‌بێت كۆنترۆڵی ئه‌و دزه‌كردنه‌ی دۆلار بكات، ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت دوور نییه ئه‌م جاره سزاكان به‌سه‌ر بانکی ناوه‌ندی فیدرالی عێراقیش بگرێتەوە، ئه‌و كاته دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و ئابووری عێراق دەشێوێت، بۆیه حكومه‌تی عێراق له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی عێراق كردووه، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌ربكه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه، دەیانەوێت ڕێگا نه‌درێت چیتر ئه‌م بانکانه پاره بنێرنه ده‌ره‌وه.
د.به‌شیر حه‌داد ڕاشیگەیاند، ئه‌م ڕێكارانه كاری حكومه‌تی عێراق نین، حكومه‌تی عێراق بڕیار ده‌رده‌كات و ده‌بێت بانکی ناوه‌ندی عێراق ئه‌م كارانه ڕێكبخاته‌وه، بانکی ناوه‌ندی دامهزاروهیهكی سه‌ربه‌خۆیە، نابێ په‌رله‌مان ن‌و حكومه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له عێراق كۆمه‌ڵێك هێزی سیاسی هه‌یه كۆنترۆڵی حكومه‌ت و بانکی ناوه‌ندییان كردووه، ئه‌وان سیاسه‌تی بانکی ناوه‌ندی پهیڕەو ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه چۆن له‌ماوه‌ی ڕابردوو پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی گۆڕدرا، ڕه‌نگه ئه‌م جاره‌ش پارێزگاری بانکی ناوه‌نی بگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری پرسه‌كان ناكات تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ندێك بڕیاری سیاسی نه‌درێت بۆ ڕێ گرتن له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی دۆلار.
ده‌شڵێت: “ئه‌و بانکانه‌ی سزادراون به‌ناو ئه‌هلی و ئیسلامین، چونكه زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ی سزادراون به‌ناو ئیسلامین به‌ڵام به مامه‌ڵه نائیسلامیانهن، چونكه بانکی ئیسلامی ده‌بێت ده‌سته‌ی شه‌رعی هه‌بێت، هیچ خزمه‌تگوزاری نادرێت به‌بێ بڕیاری ده‌سته‌ی شه‌رعی، پرسیار ئه‌وه‌یه .. ئه‌م بانکانه ده‌سته‌ی شه‌رعییان هه‌بووه؟ بۆیه زیاتر ئه‌م بانکانه وه‌ك حه‌واڵه كاریان كردووه، ئه‌م بانکانه نزیك بوون له ئێرانه‌وه هه‌ربۆیه ئه‌مریكا سزای داون، دواتر هه‌ر ئه‌مه نییه پاره له عێراقه‌وه دزه ده‌كاته ده‌ره‌وه، ئێستا چین ، ئێران و رووسیا ده‌یانه‌وێت دۆلار ده‌ربخه‌ن له مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نه‌وت و بازرگانی، بۆیه ده‌یانه‌وێت جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ دۆلار بدۆزنه‌وه، ئه‌مریكا وه‌ك هه‌ستکردن به‌م مه‌ترسییه ده‌یه‌وێت عێراق و ولاتانی دیكه ئاگادار بكاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێكاره بگرنه‌به‌ر ئه‌وه ئاواتان به‌سه‌ر دێت.