پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی سنووری پارێزگای هه‌ولێری كرد و چەند بڕیارێکی دەرکرد.
پارێزگاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 25ـی ته‌مموز، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كرد و تێیدا تاووتوێی گرفته‌كان و ئالیه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی كار‌وباره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی یەکەکانی نیشتەجێبوون کرا..
لەو کۆبوونەوەیەدا ئەم بڕیارانە دران:-
١- له‌مه‌و دوا ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن له جێبه‌جێكردنی كار‌وباره خزمه‌تگوزاریه گشتییه‌كانی ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبووانه و بڕی زیاتر له هه‌قی خۆیان وه‌رده‌گرن” ئه‌وه سزای دوو هێنده‌ی سوودمه‌ندبوونیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وە.
٢-پێویسته هه‌موو مانگێك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كارگێری یەکەکانی نیشتەجێبوون نرخه‌كانی خزمه‌تگوزاری گشتی هه‌ڵواسرێ” تاوه‌كو هاوڵاتیان به‌رچاو روونیان له‌باره‌ی نرخه‌كانه‌وه هه‌بێت.
٣-پێویسته لیژنه‌ی چاودێری مانگانه كۆنووسی تایبه‌تیان هه‌بێ له‌سه‌ر یەکەکانی نیشتەجێبوون و تێدا ته‌قیمی پابه‌ندبوونه‌كانیان به بریاره‌كانه‌وه دیاریبكه‌ن.
٤-له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا لێژنه‌ی چاودێری ده‌بێ به شێوازی ته‌دریجی سزاكان له ئاگادار كردنه‌وه‌و سه‌رنج راكێشان و سزای توندی دارایی تا ده‌گاته راده‌ی ده‌ستگیر كردن دیاری بكات .