دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە گەشتکردن بۆ ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی ، بۆکاتێکی نادیار ڕاگیراوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران،ئاگاداری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عيراق دەکاتەوە کەلە لایەن دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار کراونەتەوە بە هۆی چەند گرفتێکی تەکنیکی لە کاتی ئێستا دا و لە ئەمرۆ وە تا کاتێکی نادیار هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان و عيراق ناتوانێ بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی وڵاتی ئیران بکات.
دەروازەی حاجی ئۆمەران ،داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عيراق دەکات ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی ئیران بکەن ناتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بکەن، بەلام بە بێ ئۆتۆمبێل بە شێوەی (۲٤) کاتژمێری دەتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن و لە هەر پێشهاتێکی نوێ لە داهاتوو ڕێنمایی نوێ دەردەکەن،لە دوبارە ڕێگا پێدان بە ئۆتۆمبێلەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران .