ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی پەیامێکی بۆ وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردووە و دەڵێت”به درێژایی تهمهنی كورتی ئهم كابینهیه، ٧ مووچەی تەواو نەدراوە، وا مووچەی مانگەکانی ٦ و ٧ی ئەمساڵیشی هاتۆتهسهر، كه تێكڕا دەکاتە هەشت ترلیۆن و سەد ملیار دینار.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی لە وەڵامێکدا بۆ وتەبێژی حکومەت دەڵێت” تهنها بۆ بیرخستنهوهی كهمتهرخهمییهكانی حكومهت له بواری مووچهدا، ئهم چهند دێڕه دهخهمە ڕوو، قەرزی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی کابینەی نۆیەم بریتیە لە (٩،٩٦٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ ترلیۆن و نۆسەد و شەست و پێنج ملیار دینار
سەرکۆ ئازاد ئەوەشی نوسیوە، کە له ماوهی ئهم كابینهیهدا، (١٠ مووچە) بە لێبڕینەوە دراوە، (٩مووچە) بە لێبڕینی لە سەدا (٪٢١) دراوە، (١ مووچە) بە لێبڕینی لە سەدا (٪١٨) دراوە، كه تێكڕا دەکاتە یەک ترلیۆن و هەشت سەد و شەست و پێنج ملیار دینار مافخواردنی خهڵكی مووچهخۆر و، کۆی گشتی قەرزی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی کابینەی نۆیەم بریتیە لە (٩،٩٦٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ ترلیۆن و نۆسەد و شەست و پێنج ملیار دینار.
ئەمڕۆ 25 ڕۆژ لەمانگی حەوت تێپەڕی و تائێستا مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم نادیارە،
وەزیری دارایی دواکەوتنی مووچە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراق و ، بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە عێراق ، خەتاکە دەخەنە ئەستۆی حکومەتی هەرێم.
لەم نێوەندەشدا مووچەخۆرانی هەرێم نازنن لەدەرگای کێ بدەن و مووچەکانیان لەکێ وەربگرن.