بزووتنەوەیەکی سیاسی پشتڕاستی کردەوە، بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ خۆبەخشی سنووردار یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێی بۆ كاتێكی نادیار دواخست.
محەمەد خالیدی، ئەمینداری گشتی بەیاریق خەیر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاند، “هەنگاوەکەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دامەزراندنی زیاتر لە 30 هەزار کەسی گەنج بۆ ماوەی 3 ساڵ لەژێر ناونیشانی گرێبەست بژاردەیەکی گرنگ بوو بۆ هێنانە ناوەوەی خوێنی نوێ بۆ دووەم گرنگترین دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە دۆخی ناوخۆوە هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “یاسای وەرگرتنی سەربازی هێشتا بابەتی ململانێی هێزە جیاوازەکانە و هیچ کۆدەنگییەکی سیاسیش نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بیخاتەوە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەند كردنی”.
وتیشی، “هەنگاوی ناوخۆیی لە گرێبەستەکاندا ڕەنگە دەروازەیەکی بەدیل بێت بۆ وەرگرتنی سەربازی لە هێنانی خوێنی گەنج بۆ ناو دامەزراوە ئەمنییەکان بەپێی بنەمای خواست”.
خالیدی ئاشكراشی كرد، “یاسای دامەزراندنی سەربازی پێویستییە لە گۆڕەپانی عێراقدا، بەڵام جێبەجێکردنی ئاسان نییە لەبەر ڕۆشنایی پێویستی 3 پایەی بنەڕەتی، کە بریتین لە توانای کارگێڕی و سەربازگە و نەختینەیی دارایی بۆ پێدانی مووچە، ئەمە جگە لەوەی ڕەنگە ژمارەکان بگاتە 10 هەزار بۆ هەر گروپێکی تەمەن، واتە وەرگرتنی ئەو هەموو ژمارەیە كێشەیەكی دیكەیە”.