کەشناسی پێشبینی دەکات تا سبەینێ پلەی گەرما نزیکەی 5 پلەی سیلیزی دابەزێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت و بەبەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێش، پلەی گەرما 1-2 پلە دادەبەزێت.
ڕوونیشیکردەوە کە پێشبینی دەکرێت سبەینێ چوارشەممەش پلەی گەرما 1-3 پلەی دیکە دابەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 39پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 43 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 42 پلەى سیلیزى
سۆران : 41 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى