دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری بەسرەی هەژاندووە و گوڕەکەی بەپێی پێوەری ڕێختەر چوار پلە بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بومەلەرزەکە کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەک ڕوویداوە لە دووری ٢٢ کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە.
ئاماژە بەوەکراوە، بومەلەرزەکە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە هەستی پێکراوە بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
هاوکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی ٥.٥ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر پارێزگای ئەدەنەی باشوری تورکیای هەژاند.