بردنەدەرەوەی دۆلار لە ڕێگای کارتی بانکییەوە کۆتایی هات



بانكی ناوەندی عێراق بردنەدەرەوەی دۆلاری لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە ڕاگرت و ئەو دەسەڵاتەی دا بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە جۆری (A و B) و بڕیاریشدیا دۆلار ڕاستەوخۆ بە گەشتیاران بدات.

ئومێد قەرەداغی، مامۆستای زانكۆ و ماستەر لە ژمێریاری بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی عێراق دوێنێ‌ 23/ 7 بریارێکی تایبەتی بۆ ڕێکخستنی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران ڕاگەیاند.

وتیشی، “بەپێی ئەم بریارە بانکی ناوەندی پێدانی پارە بە گەشتیار دەگوازێـتەوە بۆ کۆمپانیاکانی فرۆشتنی دۆلار لە تایپی (A و B) هەروەها دۆلار بە شێوەیەکی نەقدی دەدات بە گەشتیار”.

بەپێی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، بانکی ناوەندی کۆمپانیاکانی فرۆشتنی دۆلار رادەسپێرێت بە کردنەوەی دوو حسابی بانکی جیاواز، حسابێکیان تایبەت بە دانانی دینار و حسابەکەی تر تایبەت بە ِراکێشانی دۆلار.

هەر بەپێی بڕیارەكە، بانکی ناوەندی بە نرخی فەرمی دۆلاریان پێدەدات، كە ١٣١٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک و پێویستە کۆمپانیای تایبەت لەماوەی دوو ڕۆژدا پارەکە ڕابكێشێت بە دۆلار.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، “گەشتیار بۆ وەرگرتنی دۆلار ڕوو لە کۆمپانیاکانی فرۆشتنی دۆلار ئەکات و لەوێوە بەشێوەیەکی نەقدی بەرانبەر بە تەسلیمکردنی دینار، دۆلار وەرئەگرێت”.

پێشتر لە ڕاپۆرتێكدا (خەڵك) وردەكاری كڕین و فرۆشتنی كارتی بانكی لەنێوان هاووڵاتیان و بازرگانان بڵاوكردەوە، كە كاتی بانكی لەلایەن هاووڵاتیانەوە دروست دەكرێت و بە 50 بۆ 100 هەزار دینار لەلایەن هەندێك لە بازرگانانەوە دەكڕدرێتەوە و بەكاری دەهێنن بۆ قازانج لە ڕێگەی ئەوەی بڕێكی زۆر دیناری تێ‌ دەكرێت و لە دەرەوەی وڵات بە دۆلار ڕادەكێشرێتەوە و دواتر دۆلارەكە بە نەقدی دەهێنرێتەوە بۆ هەرێم و بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێتەوە یان لە دەرەوەی وڵات دەدرێت بە كاڵا و دەهێنرێتەوە بۆ كوردستان.

بانكی ناوەندی بە نرخی 132 هەزار دینار 100 دۆلار دەدات بە كۆمپانیاكان و گەشتیاران و ئەوەش لەكاتی ئەو جۆرە مامەڵەیەدا قازانجێكی زۆر دەكات بۆ ئەوانەی بەكاری دەهێنن، چونكە 100 دۆلار لە بازاڕدا بە 154 هەزار دینارە.

عەلی عەلاق نهێنی پشت گران بوونی دۆلاری ئاشكراكرد
پێت عەلی عەلاق نهێنی پشت گران بوونی دۆلاری ئاشكراكرد
دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لە پاشەكەوتی مووچەی دواخست
دوات دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لە پاشەكەوتی مووچەی دواخست
پەیوەنیدر