رۆژی گەیشتنی مووچە ئاشکرا کرا



میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە لە ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا سبەینێ سێشەممە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران کۆبووەوە.

میدیای یەکێتی لە زاری “سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا”وە بڵاویکردەوە، “پرسى مووچه‌ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى” كۆبوونه‌وه‌كهی تاڵەبانی و سودانی بووە.

وتیشى: “دواى گه‌یاندنى نیگه‌رانیه‌كانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌رۆكى یه‌كێتیه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سودانى بڕیاریداوه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات”.

 

بەهای ١٠٠ دۆلار زیاتر لە ١٥٤ هەزار دینارە
پێت بەهای ١٠٠ دۆلار زیاتر لە ١٥٤ هەزار دینارە
بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی کەبابخانەیەک داخرا
دوات بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی کەبابخانەیەک داخرا
پەیوەنیدر