به‌هۆی لافاوه‌وە ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا



فه‌یزوڵڵا جه‌لالی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی سرووشتی له‌ پارێزگای مه‌یدان وه‌رده‌ك، له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شارۆچكه‌كانی جه‌لریز، ناره‌ چه‌ك، چه‌گاتوی بارانی به‌خوڕ بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی لافاو.

فه‌یزوڵڵا جه‌لالی باسی له‌وه‌كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی درووستبوونی لافاو لەشاروشارۆچکەکان٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كانی سه‌ربه‌ تاڵیبان، له‌ لافاوه‌كانی مه‌یدان وه‌رده‌كدا ٧٤ كه‌س برینداربوون و ٦٠٤ خانوو داڕماون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ به‌هۆی لافاوه‌كانی چوار مانگی ڕابردووه‌وه‌ ٢١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٢٠ كه‌س برینداربون.

یەکێتی پیاوان: توندوتیژی دژی پیاوان زیادیکردووە
پێت یەکێتی پیاوان: توندوتیژی دژی پیاوان زیادیکردووە
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دوات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
پەیوەنیدر