پلەی گەرما نزم دەبێتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان نزم بێتەوە و خێرایی با بگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەور دەبێت و کەمێکیش پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لەکاتەکانی ئێوارە ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و خێرایى با 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت گەرما بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، 1-3 پلە نزم بێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 44 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 40 پلەى سیلیزى

دهۆک : 41 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 29 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 42 پلەى سیلیزى

سۆران : 39 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى

به‌هۆی لافاوه‌وە ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
پێت به‌هۆی لافاوه‌وە ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
مەلا بەختیار: یەکێتی لە میحنەتدایە و دەبێت ڕزگار بکرێت
دوات مەلا بەختیار: یەکێتی لە میحنەتدایە و دەبێت ڕزگار بکرێت
پەیوەنیدر