مەلا بەختیار ڕەخنە لە دۆخی ئێستای یەکێتی دەگرێت و پێیوایە ئێستا حزبەکە لە میحنەتدایە و دەبێت ڕزگار بکرێت.
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە دووەم پەیامیدا سەبارەت بە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ هێرشی توندی کردە سەر سەرکردایەتی ئێستای حزبەکەی.
مەلا بەختیار ڕایگەیاند، ئێستا یەکێتی لە میحنەتدایە و دەبێت لەو دۆخە ڕزگار بکرێت.
باسی لەوەشکرد کە ئەندامێکی ئێستای مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتویەتی “سه‌ركرده كۆنه‌كانمان له كۆڵ بووه‌ته‌وه” و لە وەڵامدا ڕایگەیاند، به پێچه‌وانه‌وه ئێوه له كۆڵ ئێمه بوونه‌ته‌وه”.
وتی “ئێمه له رۆژگاری سه‌ختدا یه‌كێتیمان گه‌یانده راپه‌ڕین، ئێوه له رۆژگاری ته‌ختدا یه‌كێتیتان گه‌یاندووه‌ته‌وه ئاستێك هه‌زاران كادری ئه‌و حزبه‌تان نیگه‌ران كردووه، ده‌رگا له تێكۆشه‌ره‌كان داده‌خه‌ن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن”.
داواشیکرد کۆنهرە یان کۆنفرانسێك بۆ باشکردنی دۆخی یەکێتی سازبکرێت و بە پێچەوانەشەوە هەرچی ڕوو بدات سەرکردایەتی ئێستای یەکێتی لێی بەرپرسە.