چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق جەخت لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەکەنەوە



ئەمڕۆ یەکشەممە چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای بودجە کردەوە بە تایبەت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە:”ئەمڕۆ یەکشەممە لە لە بارەگای محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق، عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری کۆمار، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بارەگای سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا ئیدانەی خراپ بەکارهێنان و رێگەپێدانی دەسەڵاتدارانی سویدیان کرد  بۆ سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز و سوتاندنی هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێکارەکانی حکومەت دەربڕی بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوید.

سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستانیش لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی مادەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی لە سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بە داهاتی نەوت و غەیرە نەوت و خەرجکردنی باجەکانی کراوەتەوە”.

 

برنجی بەشەخۆراك دەگۆڕدرێت
پێت برنجی بەشەخۆراك دەگۆڕدرێت
واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
دوات واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
پەیوەندیدار