باندێکی ساختەکاری بەڵگەنامەی فەرمی دەستگیرکران



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، باندێکی سێ کەسی ساختەکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەستگیردەکات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەپێناو سەروەری یاسا و پابەندبوون بە بەڵگەنامە فەرمیە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان و ڕێگریکردن لە ساختەکاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (٣) کەسیان بەناوەکانی -( م، ع، ع )، ( ه، س، ب )،( ب، و، ت ).

ئاسایش دەشڵێت:” لەکاتی دەستگیرکردنیان کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ساختە دەستی بەسەرداگیرا، تۆمەتباران هەستابوون بە دروستکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ساختە و فریودانی هاووڵاتییان بەوەی کە مۆڵەتەکان فەرمین”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئێستا تۆمەتباران بە ماددەکانی (٢٨٩/٢٩٨)لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
پێت واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
زیاتر لەنیو ملیۆن گەشتیاری ئێرانی سەردانی هەرێم دەکەن
دوات زیاتر لەنیو ملیۆن گەشتیاری ئێرانی سەردانی هەرێم دەکەن
پەیوەنیدر