بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان ئۆتۆمبێلێكیان بۆردوومانكرد.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەكان، ئەو ئۆتۆمبێلە كارمەندانی پەروەردەی گواستووەتەوە و لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بە ئامانج گیراوە.
بەپێی زانیارییەكان، قوربانی لەو هێرشەدان هەن، بەڵام زانیاری ورد لەبارەی ڕووداوەكەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانەوە بڵاونەكراوەتەوە.
لەلایەكی دیكەوە سوپای توركیا چەند گوندێكی دیكەی لە سنووری شارۆچكەی زركانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردوومانكرد.
لە دوای شكستی دەوڵەتی توركیا لە هێرشی زەوینی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بەهۆی گوشارە نێودەوڵەتییەكانەوە، هێرشە ئاسمانییەكانی پەرەپێداوە.