شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهوا بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕەشەبا كۆتایی دێ و پلەكانی گەرما دادەبەزنەوە و بارسته هەوایەكی لاوازی فێنك هەرێم دەگرێتەوە
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاندووە، چالاكی ڕەشەبا كۆتایی دێ و پلەكانی گەرما دادەبەزنەوە، ئەو ڕەشەبایەی لە دوێنێوە لە بەشێك ناوچەكان چالاكە و ئەمڕۆش لە زۆربەی ناوچەكان ناو بەناو بەردەوام دەبێت و سبەی خێرایی كەم دەبێتەوە و لە كاتەكانەكانی نیوەڕۆ بۆ دوانیوەڕۆ دەیخات و كۆتایی دێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە دوانیوەڕۆی سبەی بۆ سێ شەممە بارسته هەوایەكی لاوازی فێنك لە دەریای ناوەڕاستەوە كارتێكەر دەبێت لەسەر ناوچەكانمان بەو هۆیەوە سبەی پلەكانی گەرما لەهەندێ ناوچە بە 1° تا 2° سیلیزی دادەبەزێت و ڕۆژانی سێ شەممە بۆ هەینیش 2° تا 3° سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوی مەودای ئەم مانگە بای شەماڵ “بای باكوور و باكووری خۆرئاوا” بوونی دەبێت بەخێرایی 5تا 25كم لە كاتژمێرێكدا و هەندێ لەكاتەكانیش چالاك دەبێت لەئاڕاستەی خۆرئاوای ناوچەكانمانەوە بەخێرایی 15 تا 25 كم لە كاتژمێرێكدا تایبەت لەكاتەكانی دوانیوەڕۆوە، پلەكانی گەرما لەم مانگەدا لەمەی ئێستا زیاتر پێناچێ بەرزتر ببنەوە