فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند وادەی تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت کۆتایی هاتووە و لەمەودوا سزای مادیی و بەندکردن دەبێت
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەت ڕایگەیاند ئەو وادەیەی بۆ تۆمارکردنی چەکی بێمۆڵەت دانرابوو لەدوای درێژکردنەوەی کۆتایی هات و هیچ ڕێنماییەک نییە بۆ درێژکردنەوەی تۆمارکردنەوە
فەرمانگەکە ڕاشیگەیاند ، بۆ لەمەودوا ئەو کەسانەی چەکی بی مۆڵەتیان پێ بگیرێت جگە لە سزای ماددی سزای بەندکردنیشی تێدایە
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای میدیا و زانیاری ، لەمەودووا ئەوکەسانەی چەکی بێمۆڵەتیان پێ دەگیرێت سزای ماددی دەدرێن کە لە ( 2 ملیۆن دینارەوە تاوەکو پێنج ملیۆن دینارە)، هەروەها سزای زیندانیکردن لە ساڵێک بۆ 3 ساڵ بەسەر تاوانباردا دەسەپێنرێت.