نرخی دۆلار ئاستی پێوانەیی شكاند



نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی تادێت بەرزتر دەبێتەوە و ئاستی پێوانەیی لە دوای بڕیارەكانی بانكی ناوەندییەوە تۆمار كردووە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەك شەممە جارێكی دیكە نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دینار بەرزبۆتەوە و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار و 400 دینار.

لەدوای بڕیارەكانی بانكی ناوەندی و دامەزراندنی سەكۆی ئەلیكترۆنی نرخی 100 دۆلار لە 170 هەزار دینارەوە دابەزی بۆ خوار 150 هەزار دینار و ماوەی چەند مانگێكە لە نزیكەی 140 بۆ 145 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەڵام چەند ڕۆژێكە بەهاكەی ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

دوێنێ‌، سۆران عومەر، ئەنداممی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بەقاچاخ بردنە دەرەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەشێوازی جۆراوجۆر و ڕێكاری مەترسیدار.

وتیشی: “ئەگەر بانكی ناوەندی لەجێبەجێكردنی رێكارەكان سەركەوتوو نەبێت، ئابووری عێراق داڕوخانی زۆر خراپ بەخۆوە دەبینێت”.

وەزارەتی گواستنەوە: هەرێم هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە
پێت وەزارەتی گواستنەوە: هەرێم هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە
وادەی گەشتنی بەنزینی 450 دیناری دیاریکرا
دوات وادەی گەشتنی بەنزینی 450 دیناری دیاریکرا
پەیوەنیدر