ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی ٦ و ٧ دەخاتەروو.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بۆ میدیاکان دواو وتی “ئەو بڕە پارەیەی کە دێت بۆ هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوتە و دەبێت هەرێم خۆی مووچەی مانگی ٦ دابین بکات.
سۆران عومەر ڕاشیگەیاند :حکومەتی عێراق داوای پاکتاوی شەش مانگی پێشوو لە هەرێم دەکات، لەگەڵ نیوەی داهاتی خاڵە سنووریەکان لەماوەی ئەم شەش مانگەی پێشوو، هاوکات لە 25/٣ بەدواوە تا مانگی ٦ بوشە بودجەی تەواو دەنێرێت بۆ هەرێم،
دەربارەی مووچەی مانگی شەش ، سۆران عومەر وتی: حکومەتی هەرێم تا ئێستا 2 ترلیۆن دیناری بۆ هاتووە ، دوای پاکتاوەکە ئەم برە پارانە لە شایستەی هەرێم دەردەکرێت، دواتر ئەوەی دەمێنێتەوە دەنێردرێت بۆ هەرێم،دەبێت لەوە مووچە بدرێت،
سۆران عومەر ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم لەکۆی داهاتی ئەو پاکتاوە و داهاتی ناوخۆی خۆی کە لەم ماوەیەدا دەستی کەوتووە، دەبێت مووچەی مانگی شەش بدات، چونکە ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیارە لەم رۆژانەدا بۆ هەرێم بێت مووچەی مانگی ٧ مووچەخۆرانە.