حەلبوسی و سودانی لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبوونەوە



محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق کۆبووەوە بەمەبەستی ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌ساڵی داهاتودا.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌ت له‌به‌رنامه‌ی كابینه‌ وزارییه‌كه‌یدا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌ له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتوو ئه‌نجامبدرێت، به‌ئامانجی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌م شایسته‌ ده‌ستورییه‌ و ته‌واوكردنی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێداچونه‌وه‌یان به‌و پشتیوانی و پشتگیریانه‌ كرد كه‌ كۆمیسیۆن پێویستی پێیه‌تی له‌سه‌ر ئاستی یاسادانان و جێبه‌جێكردن بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ كاره‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، “له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌موو كارێك به‌ئامانجی نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان”.

ڕۆچوونی زەوی لە كۆلۆمبیا قوربانی لێكەوتەوە
پێت ڕۆچوونی زەوی لە كۆلۆمبیا قوربانی لێكەوتەوە
“داوای زیادكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنور و دابینكردنی پێداویستییەكانمان كرد لەبەغداد”
دوات “داوای زیادكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنور و دابینكردنی پێداویستییەكانمان كرد لەبەغداد”
پەیوەنیدر