زانیاری نوێ لەسەر بودجە و مووچەی فەرمانبەران ئاشکراكرا



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق زانیاری دەربارەی جێبەجێكردنی بودجەی عێراق و بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا دەكات.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند: “سبه‌ی یه‌ك شه‌ممە،‌ بە ئەگەرێکی زۆرەوە وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕێنوێنیی تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ ده‌رده‌كات، هاوکات دوای پەسەندکردنەکە یاساكه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌”.

ئەو ئەندامە بۆ هۆکاری دواکەوتنی جێبەجێ‌ كردنی یاساکە ئاماژەی بەوەدا، “دواكەوتنەکە پەیوەندیی بەسكاڵای سەرۆک وەزیرانەوە هەبووە، کە لەسەر 12 ماددەی ناو یاساکە دابوی و لەوانەش ٦ ماددەیان ڕاگیراون لە ئێستادا”.

بەپێی یاساکە پشکی هەرێمی کوردستان بەپێی بودجەی پەسند كراو دەنێردرێت، ئەگەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پاكتاوی دارایی مانگەكانی پێشوو لەگەڵ بەغدا ڕێككەوتبێت، ئەوە لەو هەفتەیەدا پشكی هەرێمی كوردستان بەتەواوی دەنێردرێت.

بودجەی عێراق كە 199 تریلیۆن دینارە لە 12/6/2023 بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق پەسەندکرا.

بەپێی یاسای بودجە، پشكی هەرێمی كوردستان 12.67%ە و مانگانە زیاتر لە ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار بەشی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانە، ئەوە جگە لە بودجەی وەبەرهێنان و پترۆدۆلار و بودجەی پێشمەرگە.

 

وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پەرلەمانی عێراق میوانداری دەکرێن
پێت وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پەرلەمانی عێراق میوانداری دەکرێن
ئۆکراینا چەکێکی مەترسیداری لە دژی ڕوسیا بەکارهێنا
دوات ئۆکراینا چەکێکی مەترسیداری لە دژی ڕوسیا بەکارهێنا
پەیوەنیدر