“داوای زیادكردنی هێزەكانی پاسەوانی سنور و دابینكردنی پێداویستییەكانمان كرد لەبەغداد”



فەرماندەی گشتی هێزەکانی پشتیوانی دووی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئامانج لە سەردانی بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکان بۆ بەغدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، بۆ گفتوگۆکردن بووە لەسەر تۆکمەکردنی سنورەکان و زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور. فەماندەکە جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، داوایان لە وەزارەتی بەرگری عێراق کردووە پەلە بکات لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش، بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.

هەفتەی ڕابردوو، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراقدا کۆبوونەوە.

لیوا روکن مەریوان محەمەد، فەرماندەی گشتی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە بارەی هۆکاری سەردانەکەیان بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی عێراق دا، دەڵێت “سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی و یەکترناسین بوو، لەگەڵ ئەو فەرماندانەی لە حکومەتی نوێی عێراق دا پۆستیان وەرگرتووە، بەڵام هەندێک پەیامیشمان پێگەیاندن.”

لیوا ڕوکن مەریوان ئاماژەی بەوەشکرد:”داوای زیادکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور و دابینکردنی پێداویستییەکانمان کرد، تا بتوانن بە باشی سنورەکان بپارێزن، بەتایبەت داوامانکرد، لیوایە تر بۆ پاسەوانێتی سنورەکان پێکبهێنرێت، هەروەها داوای پەلەکردنمان لە دروستکردنی هێزی هاوبەش کرد بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپا، داوای دابینکردنی پێداویستییەکانی دژە تیرۆر و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان کرد لە دژی داعش.”

فەرماندەی گشتی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، هەریەک لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری بەرگری عێراق، ڕەزامەندییان نیشانداوە لەسەر دروستکردنی دوو لیوای هاوبەش، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپا لە ناوچە کێشەلەسەرەکان، وتی “ماوەتەوە سەر ئەوەی بودجەیان بۆ دابین بکرێت و بودجەکەیان لە موازنەدا بۆ دیاری بکرێت.”

دەربارەی ڕۆڵی دوو لیوا هاوبەشەکە و چۆنیەتی دابەشکردنییان بەسەر سنورەکان دا، لیوا ڕوکن مەریوان محەمەد وتی”ئەو دوو لیوایە، فەوج فەوج دابەش دەکرێن بەسەر هەموو میحوەرەکان دا، لە خانەقینەوە تا نزیک موسڵ.”

“ئیش و کاری دوو لیوا هاوبەشەکە و چۆنیەتی هەماهەنگی کردنی نێوان پێشمەرگە و سوپا ڕوون نییە، بەڵام لیوایەکیان بۆ میحوەری یەک تا میحوەری چوار، لیواکەی تریشیان، بۆ میحوەرەکانی تر، موچە و هەموو پێداویستییەکانیان لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە دابین دەکرێت.” لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد وای وت.

حەلبوسی و سودانی لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبوونەوە
پێت حەلبوسی و سودانی لەبارەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆبوونەوە
روونکردنەوەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
دوات روونکردنەوەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
پەیوەنیدر