کاتی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا



بڕیار وایە لە چەند رۆژی داھاتوودا بەغدا پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت و حكومەتی ھەرێمیش سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی موچەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لیستى مووچه‌ى مانگى شەش فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ گه‌نجیه‌كان وردبینى بۆ كراوه‌ و ئاماده‌یه‌ و لە ڕۆژانی داھاتوودا بڵاو دەكرێتەوە.

هەروەها بڕیاره‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و دوای ئەوەش راستەوخۆ لە هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

هەروەها دوێنێ پێنجشەممە د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم وتی، “داوایان لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق کردووە لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە کاری وردبینی بکرێت و لە ئەمساڵدا لە رێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانەوە دەبێت هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بنێردێت.

لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی قورئانی پیرۆز سوتێنرا
پێت لە وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی قورئانی پیرۆز سوتێنرا
لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
دوات لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر