ئەمرۆ هەینی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە قەڵادزێ کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە قەڵادزێ رووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک روویداوە بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر ریگەی شارەزوور- سەیدسادق سێ کەس گیانیان لەدەستدا.