شەپۆلێكی دیكەی گەرمای بەتین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: گه‌رمای توند كۆتایی نه‌هاتووه.
محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، گه‌رمای توند كۆتایی نه‌هاتووه و هه‌ر له‌م مانگه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو به‌رز دەبنەوە و هه‌ست بهگهرمایهكی زۆر ده‌كرێت.
ڕاشیگەیاند، بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی گەرمەوە ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی 3 پلە بەرزبۆتەوە، سبەی شەممە بەراورد بە ئەمڕۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە و وتیشی، “بەرزترین پلەی گەرما لە سنووری کەرکووک و گەرمیان دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “شەپۆلی گەرما لە 27، 28 و 29ـی ئەم مانگەدا فراوانتر دەبێت و پێشبینی دەکەین لە گەرمیان پلەی گەرما بگاتە 51 پلەی سیلیزی؛ لە هەولێر 48 بۆ 49 پلەی سیلیزی و لە سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکووک پلەی گەرما لە نێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزی بێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە، شەپۆلێكی تاوە باران و هەورە بروسكە ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.