سوپای عێراق هێرشێکی چەکدارانی داعشیان لە مەخمور تێکشکاند



ئەمشەو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌دوو قۆڵه‌وه‌ له‌سنوری چیای قه‌ره‌چوخ له‌ قه‌زای مه‌خمور هه‌وڵیاندا هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر سوپای عێراق، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپاوه‌ به‌چه‌كی قورس و سوك به‌رپه‌رچیان درایه‌وه‌.

غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ی پێشمەرگە رایگەیاندووە، ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش لە قەرەچوغ ویستویانە ‌هێرش بکەنە سەر بنکەکانی سوپای عێراق نزیک ببنەوە لە نزیک گوندەکانی قەڵاتە سۆران و ئازیکەند، بەڵام سوپای عێراق بەرپەرچیان داونەتەوە و چەکدارانی داعش هەڵهاتوون.

راشیگەیاندووە، ئێستا ڕووبەڕووبوونەوە کۆتایی پێهاتوە و چەکدارانی داعشیش لە سنوورەکە نەماون و زیانەکانی داعشیش نەزانراون.

روونکردنەوەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
پێت روونکردنەوەیەک لە پەرلەمانی کوردستانەوە
پارتی داوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكات
دوات پارتی داوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكات
پەیوەنیدر