ئەمڕۆ هەینی، ئاگرێكی فراوان لە سنووری شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی كەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 دۆنم لە دارستان و پووش و پاوانی ناوچەكەی سووتاندووە.
پەیامێری (خەڵك) لە شارباێڕ ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢١ /٧/ ٢٠٢٣ ئاگرێکی بەرفراوان لەسنوری گوندەکانی گرگاشێ بەتایبەت سەروو گوندی ماشان کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە پووش و پاوان و دارستانی ناوچەکە گەیاند.
ڕاشیگەیاند، بە خەمڵاندنی خەڵكی ناوچەكە، بەهۆی ئاگرەكەوە نزیکی ١٠٠ دۆنم لە دارستانی سروشتی سووتاوە.
وتیشی، ” خۆشبەختانە بەیارمەتی خەڵکی گوندەکانی (گرگاشێ و کانی خێڵ و دەشتێ و ماشان و سارکێ و نورە) و بەهەوڵی پۆلیسی دارستانی ماوەت و پۆلیسی بەرگری شارستانی ماوەت توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.