بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە هەردوو كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی پاك ستی و بەهاران لە سبەینێوە كارەباكەیان دەبێت بە پریپەید.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونیپاك ستی دەکەینەوە، کە سبەینێ شەممە ٢٢/٧/٢٠٢٣ وەک قۆناغی بوونی کارەباکەیان بە پریپەید تیمەکانی پێوەری زیرەک دەست دەکەن بە دابەشکردنی ئامێری (CIU) کە لە ڕێگەیەوە کارت داخڵ دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە ٢٤/٧/٢٠٢٣ لە کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی بەهاران دەست بەداشکردنی ئامێرەکە دەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی و چەند پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون بوو بە پریپەید و 24 كاتژمێری، بەڵام بە بڕیاری وەزارەتی كارەبا نرخی كارەباكەیان زیاد دەكرێت.