بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر باكووری كوردستان و بەتایبەت ناوچەی كارەساتباری بوومەلەرزەكانی مانگی شوبات-ی ڕابردووی هەژاند.
نووسینگەی نەهێشتنی لێکەوتەکانی کارەساتە سروشتییەکانی توركیا (ئافاد) لە تویتەر بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلە لە پارێزگای قەهرەمان مەڕەش تۆمارکراوە
ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە لە کاتژمێر 14.23 بەکاتی ناوخۆ لە ناوچەی ئەلبوستان لە پارێزگاكە تۆمارکراوە.
ئاماژەبەوەشکراوە، سەرچاوەی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 5.55 کیلۆمەتر بووە.
لە ٦ی شوباتدا بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ لە پارێزگای قەهرەمان مەڕەش لە باكووری كوردستان “باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا” ڕوویدا و و لە ١١ پارێزگای ئەو وڵاتە و وڵاتانی دراوسێ و لەنێویاندا سوریا هەستی پێکراوە.
دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەو بوومەلەرزەیەیان بە “کارەساتی سەدە” وەسف کرد. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات گەیشتە زیاتر لە 55 هەزار کەس.