زانایەكی كەشوهەوا: ئەم مانگە گەرمترین مانگەكان دەبێت لە مێژوودا



یەكێك لە گەورە زاناكانی کەشوهەوای ئەمریكی لە ناسا ڕایدەگەیەنێت، پێدەچێت مانگی (تەمموز) گەرمترین مانگ دەبێت لە ماوەی “سەدان ساڵ، ئەگەر هەزاران ساڵیش نەبێت”.

غافین شه‌میدت، زانای بواری كه‌شناسی، له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان، كه ئاژانسی‌ (ناسا) ڕێكیخستبوو، وتی، “به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما زۆر به‌ ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت و گۆڕانكارییه‌كان بێ وێنه‌ن، شەپۆلی گەرما لە ئەمریکا و ئەوروپا و چین ژمارەی پێوانەیی لە هەموو لایەكەوە دەشکێنێت”.

ڕاشیگه‌یاند، پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌موو شوێنێكی جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین ئه‌و گه‌رمایه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی بەردەوام بێت.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، به‌رێژه‌ی له‌ 50% ئه‌گه‌ری هه‌یه‌‌ ئه‌مساڵ 2023 گه‌رمترین ساڵ بێت له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی بوونی هه‌یه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ساڵی داهاتوو گه‌رمتربێت.

ئەو زانایەی بواری كەشوهەوا هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا، ئاسیا و ئه‌م‌ریكای باكوور، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ دارستانه‌كان و گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌.

 

ڕۆناڵدۆ تووشی دۆخێكی یاسایی قورس دەبێتەوە
پێت ڕۆناڵدۆ تووشی دۆخێكی یاسایی قورس دەبێتەوە
شێخی ئەزهەر داوای بایكۆتی كاڵای وڵاتێك دەكات
دوات شێخی ئەزهەر داوای بایكۆتی كاڵای وڵاتێك دەكات
پەیوەنیدر