ئەمڕۆ دەستەی پشتیوانی کفری یاداشتێکیان بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و دەزگاکانی حکومەت بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هەژاری لە کفری دا بەجۆرێکە هاوتای نییە و لەهیچ فیلمێکدا وێنەی نەبووە .
لە درێژەی یاداشتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو،کفری ڕووبەڕووی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەبێتەوە و خەڵکەکەی تووشی مەترسی دەبنەوە، بەهۆی ئەو هەژارییەی ڕووی لەهاوڵاتیان و دانیشتوانی شارەکە کردووە،
هاوکات ئەوەشخرایەڕوو، بەشێک لەهاوڵاتیانی شارەکە ،لەم وەرزی گەرمایەدا چەندین ڕۆژە لەژێر خێمەدان و ناچنەوە ماڵەوە ،
لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران دەستەکە ئەوەی ئاشکراکرد، داواکارییەکانیان خۆی لە دروستکردنی زانکۆیەک یان زانکۆیەکی پۆلەتەکنیکی و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتی لە شارەکە و پەرەدان بە بەنداوی باوەشاسوار وەک پرۆژەیەکی گەشتیاری لە ناوچەکە دەبینێتەوە.
چالاکوانانی سلێمانی، سەردانی خۆپیشاندەرانی کفرییان کرد، و وێڕای پاڵپشتی و هاوکاری دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی هاوڵاتییانی شارەکە ،و یاداشتێکیان بۆ باشترکردنی گوزەرانی دانیشتوانی ئەوشارە بڵاوکردەوە.