پ.پۆڵا خانەقا سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند پرۆژەی چاوی گەردوون پرۆژەیەکی گرنگی زانستی و گەشتیارییە بۆ هەرێم ، هاوکات سودێکی زۆری گەشتیاریشی دەبێت.
لەبارەی پرۆژەکەوە ،پ.پۆڵا خانەقا، بۆتۆری میدیای خەڵک دواو وتی ”ئەم پرۆژەیە جگە لە فەلەک ناسی و گەردوونی ، هاوکات پەیوەندی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و ئەفەریقا و ئەمەریکای لاتینی بەهێزتر دەکات، لەڕووی زانستی و توێژینەوە گەردونییەکان”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا،”ئەم پرۆژەیە بێجگە لە سوودە زانستییەکەی، لەڕووی گەشتیاریەوە سودێکی زۆری بۆ هەرێم و ناوچەکە هەیە، کە گەشتیاران دەتوانن سەردانی بکەن و لەوێوە سەیری گەردوون بکەن”.
پێش ساڵی 2014 لە چیای ئەزمەڕ توانراوە 51 هەزار مەتر دوجا زەوی تەرخانبکرێت بۆ پڕۆژەی تەلیسکۆبی شاری سلێمانی بۆ چاودێری کردنی گەردوون و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە شکستی هێنا و پرۆژەکە جێبەجێ نەکرا.
داڕشتنەوەی :
سانا تەها – ساریا کامیل