هاوپەیمانێكی كورد لە بەغدا دژی ماددەی 140 دەوەستێتەوە



بڕیارە ماددەی ١٤٠ کارابکرێتەوە، بەڵام تورکمان و عەرەبە سووننەکانی کەرکوک نیگەرانن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن و سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت و لەگەڵ زۆرینەی شیعە و كورد و سوننە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتیان پێكهێناوە ڕایدەگەیەنێت، كێشە و لێكەوتەی خراپی لێ‌ دەكەوێتەوە.

لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا، سەركردەكانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، كە پێكهاتوون لە زۆرینەی شیعە و سوننە و كورد بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی حكومەتی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا بە میوانداری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێكیشدا ئاماژە بەوەكرا، كە جەخت لە جێبەجێ‌ كردنی كارنامەی هاوبەشی حزبەكانی پێكهێنەری حكومەت كراوە و ماددەی 140 كارا دەكرێتەوە و لیژنەی بۆ دروست دەكرێتەوە.

محەمەد بەیاتی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، كە بەشێكە لە حزبە پێكهێنەرەكانی حكومەت بۆ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە، ناوەڕۆكی ماددەی 140 نوێ‌ نییە و لەناو یاسای ئیدارەی كاتی دەوڵەتی عێراق هەیە و جێبەجێ‌ نەكرا و دواتریش گوازرایەوە بۆ ناو دەستوور و لە كۆتایی ساڵی 2007 جێبەجێ‌ نەكرا، چونكە ماددەكە ناكۆكی لەسەر لەنێوان نەك تەنها پێكهاتەكانی كەركوك، بەڵكو لەنێوان هەموو لایەنەكان.

ڕاشیگەیاند، تەنها كورد پاڵپشتی ماددەی 140 دەكات ئەوەش بۆ بەدیهێنانی مەبەست و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی.

بە وتەی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی فەتح، “بۆچوونی یاساییەكان ڕوونە سەبارەت بە كاریگەری ماددەی 140، كە دوای 2003 جێبەجێ‌ نەكراوە، چونكە ئەو یاساییانە دەڵێن: كاریگەری یاسایی لەدەستداوە و جێبەجێ‌ كردنی دەبێتە هۆی چەندین كێشە و ناكۆكی و دەرئەنجامی نەخوازراو لە كەركوك”.

جێبەجێ‌ كردنی ماددەی 140ی دەستوور لە ناوچە جێناكۆكەكان چەند ساڵێكە پەكخراوە، كە لە حاڵەتی جێبەجێ‌ كردنی دەبێت ڕاپرسی بكرێت و خەڵكی ئەو ناوچانەی هێنراونەتە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانی دیكە بگەڕێنرێنەوە بۆ سەر زێدی خۆیان و ئەوانەشی بەهۆی سیاسەتی تەعریب و دەركردنەوە ناوچەكانیان بەناچاری جێهێشتووە دەبێت بگەڕێنەوە و لای خۆشیانەوە عەرەب و توركمانەكان لەوە دەترسن لە ڕاپرسیدا زۆرترین دەنگ بە گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بێت بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

بەپێیی ئەنجامی زۆرینەی هەڵبژاردنەكانی عێراق (پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان) و هەروەها ئەنجامی ڕیفراندۆمی ساڵی 2017، دەردەكەوێت كە زۆرینەی خەڵكی ناوچە جیبَناكۆكەكان كوردن.

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دەداتە بازرگانانی سلێمانی
پێت قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دەداتە بازرگانانی سلێمانی
“بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بڕیارێك دەردەكرێت”
دوات “بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بڕیارێك دەردەكرێت”
پەیوەنیدر