ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلار لە 14 بانکی عێراقی قەدەغە دەکات کە تۆمەتبارن بەوەی دۆلاریان بە ئێران داوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەهگرتووەکان مامەڵەکردن بە دۆلار لە 14 بانکی عێراقی قەدەغە دەکات.
ڕوونیشیکردەوە سزاکان لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگرتن لە بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ ئێراندا دێت.
بەشێك لەو بانکانەی کە سزاکانی ئەمریکا دەیانگرێتەوە، لقیان لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ماڵپەڕی شەفەقی عێراقی ناوی ئەو بانکانەی بڵاوکردەوە کە ڕووبەڕووی سزاکەی ئەمریکا دەبنەوە و پێکهاتوون لە:
موستەشاری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان، قیرتاسی ئیسلامی، تەیفی ئیسلامی، ئیلاف، ئەربیل بۆ وەبەرهێنان، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی، عەبرەلعێراق، موسڵ بۆ پەرەپێدان، راجح، سومەری بازرگانی، سیقەی ئیسلامی، ئوری ئیسلامی، عالەمی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان، هەروەها بانکی زێنی عێراقی ئیسلامی.