لە پارێزگایەکی دیکەی عێراق سبەینی کرایە پشوو
بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەی گەرما سبەینی پینجشەممە لە پارێزگای دیوانیە کرایە پشوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە،لە راگەیەندراوێکدا پارێزگاری دیوانیە بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ پێنجشەممە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگاکە کرایە پشوو.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ پلەی گەرما هەندێک پارێزگای عێراق بگاتە 50 پلەی سیلیزی.