کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی حزبە بەشداربووەکانی ڕاگەیاند



سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ٢٨١ حزب ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و ١٥ ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لەدواین کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن، بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە وادەی خۆیدا دوپاتکرایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای پڕۆسەی نوێ کردنەوە کە لە رێکەوتی ٩ی مانگی تەمووز دەستی پێ کردووە، تۆماری ١٢٠ هەزار دەنگدەر نوێ کراوەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە و خاوەنی کارتی ئەليکترۆنین ١٥ ملیۆن کەسە و سێ ملیۆن کەسی دیکە پێویستە کارتی دەنگدانیان نوێ بکەنەوە.

عیماد جەمیل، باسی لەوەش کرد، ژمارەی ئەو حزبانەی ناویان تۆمار کردووە بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، گەیشتووەتە ٢٧٠ حزب و ئەنجوومەنی کۆمسیاران ١١ حزبی مۆڵەت پێدراو و مەرجداری پەسەند کردووە و بەو شێوەیە ژمارەی حزبەکان گەیشتووەتە ٢٨١ حزب.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لە رێکەوتی ٢٠ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وادەی ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەرێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری کرد.

 

كەشناسی هۆشداری گەیشتنی گەرما بە 50 پلە دەدات
پێت كەشناسی هۆشداری گەیشتنی گەرما بە 50 پلە دەدات
وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە
دوات وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر