وردەكاری پڕۆژەی پێدانی سەمون لەجیاتی ئارد ڕاگەیەنرا



 

کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ چوار شەممە، وردەکاریی پڕۆژەی گۆڕینی ئاردی بە سامون ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بە گرنگترین پێشکەوتنەکان دەکات، کە بۆ سەبەتەی خۆراک زیادکراون.

لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی خۆراك بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “پڕۆژەیەک هەیە بۆ گۆڕینی ئارد بە سەموون و ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە، لە داهاتیان بەرزە و ئارد وەرناگرن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرنامەی حکومەت بریتی بوو لە دابەشکردنی 10 ژەم بۆ سەبەتەی خۆراک لە ماوەی ئەمساڵدا بەسەر سەرجەم هاووڵاتیاندا، هەروەها سەبارەت بە پۆلی چاودێری کۆمەڵایەتیش، 12 ژەمی خۆراکی بۆ دابینکردوون، جگە لە کەرەستەی دیکەی زیادە”.

وتیشی، “هاووڵاتی، كە 5 ماددەی خۆراكی لەناو سەبەتەیەکدا وەردەگرێت، بریتین لە: (3 کیلۆ برنج، 1 کیلۆ شەکر، 1 لیتر ڕۆن، 1 کیلۆ گەنمەشامی، 400 گرام دۆشاوی تەماتە) بەڵام بۆ ئەوانەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بڕی (1 کیلۆ شەکر، یەک لیتر ڕۆن، یەک کیلۆ ئاردی سفر، ٢٠٠ گرام چا و ٢٥٠ گرام شیر)یی زیادە وەردەگرن.

ڕاشیگەیاند، ، “کەرەستەی سەبەتەی خۆراک لە باشترین جۆری نێودەوڵەتییەوە هاوردە دەکرێت، سەبارەت بە شەکر و ڕۆن، زۆربەیان بەرهەمی ناوخۆیین، تەنها لە ئەگەری دروستبوونی قەیران نەبێت، جۆری دیکەی وەک تورکی و ئەوانی دیکە هاتوونەتە ناوەوە”.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، بۆ لەمەودوا بە گوێرەی پلانێك لە شوێنی ئارد، نان و سەموون بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكەن و مانگانەش بۆ هەر كەسێك (600) نان و سەموون دیاریكراوە.

یاسین خزر: بازرگانییەكەی گەورە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان هەیە
پێت یاسین خزر: بازرگانییەكەی گەورە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان هەیە
گەشتیارێك كەوتە ژێر تونێلە بەفرییەكەی پرژە
دوات گەشتیارێك كەوتە ژێر تونێلە بەفرییەكەی پرژە
پەیوەنیدر