دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، گەشتیارێك كەوتە ژێر بەشێكی تونێلە بەفریەكەی ناوچەی پڕژە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 35 ساڵ، كە خەڵكی شارەدێی ڕۆڤیایە لە سنووری پارێزگای دهۆك، بە گەیشت لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە چوونەتە ناوچەی گەشتیاری پرژە، بەڵام لەكاتی ڕۆیشتنیان بەناو تونێلە بەفرینەكان ئەو شوێنە، بەشێكی بەفرەكە داڕووخاوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو گەشتیارە بریندار بووە و قاچێكی شكاوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە پێویستە گەشتیاران خۆیان لە تونێلە بەفرەكانی ناوچەی پڕژە بپارێزن، چونكە بەهۆی توانەوەیانەوە مەترسی داڕمانیان لەسەرە.