پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخرێتە دەنگدانەوە



چاوەڕوان دەکرێت لەڕۆژانی ئایندەدا دەنگدان بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە. جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، هیچ فراکسیۆنێکی عێراقی بە فەرمی دژایەتی بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەرنەبڕیوە و چاوەڕانن بە زۆرینەی دەنگ پەسند بکرێت.

 

رۆژی چوارشەممە 19ـی تەممووزی 2023، سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند ، لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 18-7-2023ی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی داهاتووی پەرلەمان عێراقەوە.

 

یەکێک لە نوێنەرانی پارێزگای هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق وتی، خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کراوە و تەنیا دەنگدان ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە 19ـەمین پارێزگای عێراق: وتیشی، “بەهۆی خەبات و مێژووی هەڵەبجەوە پێم وانییە هیچ فراکسیۆنێک دژایەتی پڕۆژەیاساکە بکات و چاوەڕوان دەکرێت بە زۆرینەی دەنگ پەسند دەکرێت.”

 

رۆژی 9ى تەممووزى 2023، محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانانی عێراق نەخشەى کۆتایی سنوورى کارگێڕیى قەزا و ناحیەکانى پارێزگاى هەڵەبجەى پەسند کرد، ئەوەش لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان بۆ تەواوکردنى رێکارەکانى بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە.

 

پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنى هەڵەبجە كە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە 13-3-2023 پەسندکرا.

 

پارێزگای هەڵەبجە لە قەزایەک و چوار ناحیە پێکهاتووە: قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، بەمۆ و سیروان، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکە لەنێوان 126 بۆ 130 هەزار کەسدایە.

 

كۆمسیۆنی عێراق كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دواخست
پێت كۆمسیۆنی عێراق كاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دواخست
بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا
دوات بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر