13 حزبی کوردستانی بە بێ پارتی و یەکگرتوو هاوپەیمانێتییەکی فراوانیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکهێنا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 13 حزبی کوردستانی دوای کۆبوونەوەیان لە کەرکوك، هاوپەیمانێتییەکیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ناوچە دابڕێندراوەکان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەری دیارترین لایەنەکانی پێکهێنەری هاوپەیمانێتییەکەن کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی بەشدارییان تێدا نەکردووە.
بڕیارە مانگی کانونی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت کە ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانیش دەگرێتەوە.