ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کەمئاوییەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەر کەمئاوی لە کۆنترۆڵ دەربچێت و هەوڵی چارەسەرکردنی پێشوەختەی نەدرێت ئەوا کاریگەرییەکانی زۆر توندتر دەبن.
سائر جبوری ڕایگەیاندووە، بەهۆی قەیرانی وشکەساڵییەوە دۆخەکە زۆر سەختە، بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوور.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر هیچ ڕیوشوێنێکی هیوابەخش نەگیرێتەبەر ئەوا ڕەنگە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت
دەشڵیت، “قەیرانەکە گەیشتووەتە کەمبوونەوەی توند لە ئاوی خواردنەوە، ئەمەش سێ پەیامی مەترسیدار دەگەیەنێت، ڕوونترینیان ئەوەیە کە خەڵک لە ئاست ئەم قەیرانە بێدەنگ نابێت، دەرئەنجامی جددیشی دەبێت ئەگەر دەستتێوەردانی حکومەت نەبێت بۆ دابینکردنی جێگرەوەکان کە خەڵک دڵنیا بکاتەوە لە چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی”