دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و چاودێریکردن، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاسایش 16ی ئەم مانگە توانیان 64 هاوڵاتی بیانی و شەش قاچاخچی و ڕێبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان.
ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران دەیانویست لە ڕێگای نایاساییەوە سنورەکان ببەزێنن و کەسانی بیانی بهێننە ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە پێناو بڕێک پارەدا.
ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، سەرجەمیان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.