محەمەد رازي ، وادەی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی لە وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان ئاشکرا دەکات، هاوکات دووپاتیدەکاتەوە کە وەزارەتی دارایی سبەی یان ڕۆژی دواتر بودجە بۆ سەرجەم وەزارەتەکان دەنێرێت.
محمد رازي وتیشی، “ئەوانەی تازە دامەزراون چاوەڕوانی مووچەکانیانن ، لەدوای تەواوبوونی ڕێکارە ئیداری و کۆکردنەوە و ناردنی سەرجەم زانیارییەکان و فەرمانەکانیان بۆسەرجەم دامەزراوەکان، بڕیاری خەرجکرددنی مووچەکانیان دەدرێت و ، ئەمەش لە دووڕۆژی ئایندەدا ئەنجام دەدرێت”.
راضي ئاماژەی بەوەشدا،پێویستە و دەبێت لەم هەفتەیەدا جێبەجێ بکرێت، زۆر ەل کار و پرۆژە و پلەی کار هەن کە بەستراونەتەوە بەجێبەجێکردنی بودجەوە،
ڕازی دوپاتیشیکردەوە، “وەزارەتی دارایی سبەی یان ڕۆژی دوای سبەی بودجە بۆ سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دەنێرێت”.
زۆرێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا چاوەڕوانی جێبەجێکردنی بودجەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی وەڵامی ئەو تانانە درایەوە کە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەشی دادگای فیدراڵی کرابوو، ئەمە جگە لە وەستانی زۆرێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەهۆی نەبوونی بودجەی دارایی بۆیان و هۆشدارییەکانی بەردەوامی دواکەوتنی جێبەجێکردنی دوای حەوت مانگ لە پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی نوێنەران.