نرخی 8 نان كرایەوە بە هەزار دینار



نان 8ی كرایەوە بە هەزار دینار

قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڕیاریدا بە پابەند كردنی لە سەرجەم نانەواخانەکان، كە 8 نان بدەن بە هەزار دینار و دەشڵێت: “هەر نانەواخانەیەك پابەندی بڕیارەکە نەبێت سزادەدرێ”.

قائیمقامیەتی قەزای رانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ” سەرجەم نانەواخانەکان پابەند کران 8 نان بکرێت بە هەزار دینار و بە کێشی 100 غرام بۆ هەر نانێک.”

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە بڕیارەکە، نانەواخانەیەک داخراوە و پێنج نانەواخانە غەرامەکراون، بەهۆی کەمی وەزنی گونكەكانیان”.

لە ساڵی ڕابردوودا و دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكراینا نرخی ئارد و گەنم و غاز گران بوو، هاوكات نرخی كارەباش لەسەر شوێننە بازرگانییەكان گران كرا بەو هۆیەوە نان و سەمون گران بوو، كە 6 دانەی كرا بە هەزار دینار، بەڵام دواتر حكومەتی هەرێم نرخی كارەبا و غازی بۆ نانەواخانە و سەموونخانەكان كەم كردەوە و هاوكات نرخی ئارد و گەنمیش ڕووی لە دابەزینەوە كرد.

پێشتر، سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە یاداشتیان داوە بە قائیمقامیەتی سلێمانی تاوەكو نرخی 8 نان بكرێتەوە بە هەزار دینار.

حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ لێخۆشبوونی پارەی كارەبا دەركرد
پێت حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ لێخۆشبوونی پارەی كارەبا دەركرد
ڕووسیا بێبەرامبەر دانەوێڵە هەناردە دەکات
دوات ڕووسیا بێبەرامبەر دانەوێڵە هەناردە دەکات
پەیوەنیدر