وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەی گرێبەست راگەیاند.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، “پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەك فەرمانبەرە بۆ دایەنگەی حكومی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە”.
لەڕاگەیەندروەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی فۆڕمی دامەزراندن پڕدەکەنەوە پێویستە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسبن لەبوارەکانی ژمێریاری،كارگێری،كۆمەڵناسی لە رەگەزی مێ و هەڵگرانی بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس، دبلۆم بۆ پسپۆری چارەسەركاری سروشتی لە ڕەگەزی نێر، هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونیشانی چاودێر لە ڕەگەزی مێ و بڕوانامەی ئامادەیی بۆ ناونيشاني شۆفێر، پاسەوان لە ڕەگەزی نێر وهەڵگرانی بروانامەی ناوەندی و سەرەتایی بۆ پیشەی كارگوزار لە رەگەزی مێ بن”.
ئاماژەبەوەشکراوە “پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵ بێت و دانيشتووى ناو شاری هەڵەبجە بێت، پڕكردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی سێ رۆژ و لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات هەتا ٢٠ی ئەم مانگە.
لەڕێگای ئەم بەستەرەوە فۆڕم پڕ بکەرەوە: