ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق چەند یاسایەكی پەسەند كرد و بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەش دووبارە كۆببێتەوە بۆ پەسەند كردن و خوێندنەوەی چەند پڕۆژە یاسایەكی دیكە.

سەرچاوەیەكی پەرلەمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 171 پەرلەمانتار كۆبووەوە بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام دواتر شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكەی گرتە دەست.

ڕاشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و پڕۆژە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و پڕۆژە یاسای كۆلێژی فڕۆكەوانی خوێندنەوەیان بۆ كرا.

وتیشی، “بڕیار درا ڕۆژی پێنج شەممەش كۆبوونەوە بۆ خوێندنەوە و پەسەند كردنی چەند پڕۆژە یاسایەك ئەنجام بدرێت”.

لای خۆشیەوە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی بڵاوكردەوە، كە خۆی لە 6 بڕە دەبینێتەوە، كە خوێندنەوە و پەسەند كردنی چەند پڕۆژە یاسا و ڕێككەوتننامەیەكە.

لە پارێزگایەكی دیكە دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە
پێت لە پارێزگایەكی دیكە دەوامی فەرمانبەران كەم كرایەوە
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: مەرگەساتی مەرگەسات!
دوات پەرلەمانتارێكی یەكێتی: مەرگەساتی مەرگەسات!
پەیوەنیدر