بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، بوومەلەرزەیەك سنووری پارێزگای سلێمانی هەژاند.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 17ی تەمموز، لە كاتژمێر 2:47 خوولەك بوومەلەرزەیەك لە نزیك شارۆچكەی تەكیە لە پارێزگای سلێمانی ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 2.9 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوە.

وتیشی، “سەنتەری بوومەلەرزەكە بە دووری 8 كیلۆمەتر لەناو شارۆچكەی تەكیە دوور بووە”.

 

سەرۆك كۆماری عێراق داوای هەمواری پلەبەندی مووچە دەكات
پێت سەرۆك كۆماری عێراق داوای هەمواری پلەبەندی مووچە دەكات
حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێ‌ یەكلایی دەكاتەوە
دوات حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێ‌ یەكلایی دەكاتەوە
پەیوەنیدر