ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە



ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆدەبنەوە وتیشی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە گرفتێکی تەکنیکی بووە و ئەوان لە ٥ی تەمووزدا نوسراوێکی فەرمیان کردووە و تێیدا داوایان کردووە تەمویلی مووچەی مانگی شەش بکرێت هەتا بتوانن مووچە دابەشبکەن.

ئومێد سەباح ئەوەی خستەڕوو، ئەوان ئەزمونیان لەگەڵ بەغداد هەیە و دەبوایە لەماوەی هەفتەیەکدا حکومەتی عێراق وەڵامی بدایەتەوە، بەڵام ئەمجارە وەڵامەکەیان دواکەوتووە و ئومێد دەکەن بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوەبێ، چونکە حکومەتی عێراق باسی لە نەناردنی مووچەی مانگی شەشی نەکردووە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبوونەوەی ئەمرۆدا له‌ به‌غدا جارێكی دیكه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ دەخەنەوەڕوو، كه‌ ده‌بێت به‌ زووترین كات موچه‌ی مانگی شه‌ش ڕه‌وانه‌ بكه‌ن و جەخت لەناردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەنەوە، ئەوەش لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت هەتا لەنزیکترین کات و لە دوو تا سێ ڕۆژدا مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت و دەست بەدابەشکردنی بکرێت.

دەشلێت، كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پشك و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی و بڕی دیاریكراو بگات، چیتر تەنها داوای مووچه‌ له‌ به‌غدا ناكه‌ن، به‌ڵكو داوای كۆی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌موو ئه‌و پابه‌ندییانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌، جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.

دەست بەسەر کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەردا گیرا
پێت دەست بەسەر کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەردا گیرا
یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و سۆسیالست کۆدەبێتەوە
دوات یەکێتی لەگەڵ گۆڕان و سۆسیالست کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر