لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە دابڕێندراوەکان، شاندی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی سۆسیالست دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشان پارتی سۆسیالست بکات.
بە پێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکە تاوتوێکردنی چۆنێتی بەشداریکردنی پارتە کوردستانییەکانە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانیش بەڕێوەدەچێت.
تا ئێستا لایەنەکان و بە تایبەتیش یەکێتی و پارتی لەسەر چۆنێتی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکەدا یەکلا نەبوونەتەوە و سەرباری ئەوەش سەرجەمیان دەڵێن پەرتەوەزایی پارتە سیاسییەکان زیان بە چارەنووسی ئەو ناوچانە دەگەیەنێت.