هەولێر.. ١٠ ئەندامی چه‌ند باندێكی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران



ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ١٠ تۆمەتباری چەند باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر)، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان (١٠) تۆماتباری ئەندامانی ئەو باندانەی بازرگانیکردن بە ماددەە هۆشبەرەکان لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەین.

ئاسایش دەشڵێت:”یەکێک لە بازرگانەکانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران)ەوە زانیاری لەسەر درا بوو، دوای هەماهەنگیکردن، لەلایەن تیمەکانمان دەستگیر کرا”.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە کە لە کاتی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا، دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر. سەرجەم تۆمەتباران ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و دەدرێن بە دادگا.

شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکات
پێت شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ڕوو لەوڵاتانی ئەوروپا دەکات
لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ گیانی لەدەستدا
دوات لە رووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێکی تەمەن ٧ ساڵ گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر